بۆ خانمان.. هەموو هەفتەیەک شەش خولەک بازبدە


خەندان لایف-

بەگوێرەی توێژێنەوەیەکی زانستی بۆ ئەوەی خانمان لە پوکانەوەی ئێسک بەدووربن، پێویستە هەفتانە بۆ ماوەی شەش خولەک بازبدەن.

پێگەی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، توێژینەوەیەکی پزیشکی بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن کۆمەڵێک پزیشک و پسپۆڕانی وەرزشیەوە ئەنجامدراوە، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پوکانەوەی ئێسک و ماسولکەکانی خانمان، بەتایبەت کاتێک تەمەنیان بەرەو گەورەیی دەڕوات.

لێکۆڵینەوەە لەسەر 14 خانم ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵیەوە بووە، لە ئەنجامدا دەردەکەوێت ئەو خانمانەی هەفتانە یەکجار بۆ ماوەی شەش خولەک بازدەدەن، تەندروستی ئێسک و ماسولکەکانیان پتەوترە و کەمتر تووشی پوکانەوە دەبن.

بێگومان دەرێت لەنێوانی ئەو شەش خولەکە پشوو وەربگریت، بۆ نمونە 15 چرکە جارێک بووەستیت، یاخود هەفتانە سێجار 30 جار بازبدەیت، د.مۆنتگمری دەڵێت "ئەو کەسانەی تەمەنیان هەیە، باشترە پێش ئەوەی دەست بەم چالاکیە بکەن، راوێژی پزیشک بکەن، چونکە رەنگە لە ئێستا تەندروستی ئێسکیان تەواو نەبێت".

 

ئه‌م بابه‌ته 6586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP