کاریگەری ئۆمیگا سێ بۆ مێشک


خەندان لایف-لیسا عەلی

بەردەوام دەبیستینی چەوری خراپە و زیانی هەیە، بەڵام بێگومان هەموو چەورەیەک ناگرێتەوە، چونکە هەندێکیان کاریگەری ئەرێنی لەسەر مێشک هەیە، بە کلیلی پێکهێنەر لە پێکهاتەی خانەکان دادەنرێت، بەگشتی بە نزیکەی لە 60%ی مێشک  لە چەوری ئۆمێگا و DHA پێک دێت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی bbcgoodfood ئۆمێگاسێ، جۆرێکە لە چەوریە سەرەکیەکان و لە ماسیدا بوونی هەیە، کە ئەم جۆرە بەرپرسە لە پەرە پێدانی چاو و هۆشداریدا، لەهەمانکاتدا لە زەیتی زەیتون و رۆن ماسیدا هەیە وەک ماسی سەلەمون و ماسی ساردین و ماسی هێرینگ کە بنەرەتین بۆ پەرەپێدانی مێشک لە منداڵدان و تەمەنی منداڵیدا. 

زۆرینەی خانەکانی مێشک پەرەدەسێنن لە پێش لە دایکبوونی کۆرپەلە، بۆ ئەم چالاکیەش چەوری ئۆمێگا سێ لەماوەی دووگیانی و پاش لەدایکبوونیش زۆر پێویستە.

هەندێک توێژینەوە دەڵێن، کەمی خواردنی ئۆمێگا سێ دەکرێت ببێتە هۆی کەم کردنەوەی تێگەشتن، سەرەڕای ئەوە ئەنجامە هێشتا توێژینەوەکانی بەردەوامە و پێویستە زیاتر پەیوەندیەکانی نێوان مێشک و چەوری ئۆمیگا سێ روونبێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP