کاتێک رادەکەیت چی روودەدات؟

خەندان لایف-

دەتەوێت هەموو رۆژێک تەنها بخۆیت و بخەویت و کەمێکیش کاربکەیت، کەواتە دەبێت چاوەڕێ بکەیت جەستەیەکی ناتەندروست هەبێت و تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر ببیت، بەڵام دەکرێت لە رێگای ئەنجامدانی جوڵەیەکەوە تا کۆتایی تەمەن بە تەندروستی بمێنیتەوە.

راکردن یان رۆیشتنی خێرا، راهێنانێکی وەرزشی بەسوودە کە پێویستی بە سەنتەر و هۆڵێکی تایبەت نییە، بۆ ئەوەی بیانووی خەرجی بهێنیتەوە، هەربۆیە رۆژانە دەتوانیت لایەنی کەم 30 خولەکی بۆ تەرخان بکەیت.

سوودەکانی راکردن یان رێکردنی خێرا:

1-کێش دادەبەزێت و لە قەڵەوی دووردەکەویتەوە.

2-لە دڵەڕاوکێ دووردەکەویتەوە و دەروونت ئارام دەبێتەوە، لە هەمەنکاتدا بیرکردنەوەی ئەرێنی زاڵدەبێت بەسەرتدا.

3-بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەرزدەکاتەوە و ماسولکەی دڵت بەهێزدەکات.

4-ئامێری هەناسەدان چالاک و بەهێزدەکات.

5-ئێسک و ماسولکەکان پتەودەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 10115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP