رۆژانە ئەنجامیدەدەیت و هۆکارە بۆ شێرپەنجە


خەندان لایف-

پاراستنی تەندروستی خۆت لە هەموو خواردن و رەفتارێکی سلبی گرنگترە، چونکە باشترە هەمیشە وابیربکەیتەوە کە تا کۆتایی تەمەن پشت بە توانا و جوڵە جەستەییەکانی خۆت ببەستیت، نەوەک لە جێگادا بیت و خزمەت بکەن، کەواتە سیستمێکی تەندروست بکەرە هاوڕێی ژیانت.

ماڵپەڕی foochia ئەمڕۆ باس لە هەندێک رەفتاری رۆژانە دەکات کە ئەنجامیدەدەین، بەبێ ئەوەی بیر لە لایەنی تەندروستی بکەینەوە و هۆکارە بۆ شێرپەنجە و زۆر نەخۆشی دیکە:

1-بەکارهێنانی ماجی مریشک، بێگومان بیر لە تامی خواردنەکەت دەکەیتەوە چەندە بەچێژ بێت، بەڵام تەندروستیت گرنگترە.

2-زۆر بەکارهێنانەوەی زەیتی سورەوەکراو، کە پێویستە لە یەکجار زیاتر نەبێت و دواتر فڕێبدرێت.

3-گەرمکردنەوەی خواردنەکان لە مایکرۆوەیڤدا.

4-خواردنەوە گازیەکان مەکەرە هاوڕێی ژیانت.

5-زۆر بەکارهێنانی شەکر، بەتایبەت لەگەڵ خواردنەوەکانتدا.

6-دووبارە گەرمکردنەوەی ژەمە بەستووە ئامادەکراوەکان، وەک پیتزا.

ئێستا هەندێک لە گەنجا دەڵێن ئێمە هەموو رۆژێک دەیخۆین و کاریگەری سلبی نییە، بەڵام تۆ ئێستا جەستەت چالاکترە و کاریگەری راستەوخۆ دەرناکەوێت، بەڵکو هێواش هێواش کاردەکاتە جەستە و لەناکاو بە نەخۆشیەک دەردەکەوێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 27811 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP