سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گوێزی هندی لەسەر گەدەی بەتاڵ


خەندان لایف-

پێشتر دەربارەی سوودەکانی گوێزی هندی و زەیتەکەی رەنگە زۆرمان بیستبێت یان باسکردبێت، بەڵام لەم بابەتەی ئەمڕۆدا ماڵپەڕی layalina باس لە ئاوی گوێزی هندی دەکات کە کاریگەریەکی یەکجار باشی بۆ لایەنی تەندروستی هەیە، بەتایبەت ئەگەر بە گەدەی خاڵی بخورێتەوە.

ئاوی گوێزی هندی دەوڵەمەندە بە کانزاکان و ڤیتامین و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، هەربۆیە رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، چونکە وزە و توانایەکی باش دەبەخشێت بە جەستەیان، لەهەمانکاتدا رێگریدەکات لە کۆبوونەوەی چەوری و کرداری هەرس چالاک دەکات.

سوودەکانی ئاوی گوێزی هندی بە گەدەی بەتاڵ:

1-خواردنەوەی کوپێک لە ئاوی گوێزی هندی لە بەیانیاندا، یارمەتیدەرە بۆ رێکسختنەوە پەستانی خوێن و هاوسەنگکردنەوەی، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە.

2-ئاوی گوێزی هندی دەبێتەهۆی چالاککردنی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی، لەهەمانکاتدا میزەڵدان لە ژەهراوی بوون دەپارێزێت و میزکردن رێکدەخات.

3- گورچیلەکان چالاکدەکات و رێگا لە دروستبوونی بەرد دەگرێت.

4-بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەرزدەکاتەوە، بەتایبەت ئەو میکرۆبانەی هۆکارە بۆ هەوکردن.

 

ئه‌م بابه‌ته 7981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP