خواردنەوە گازیەکان لە قۆناغێکدا زیان بە دڵی خانمان دەگەیەنێت


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوە گازیەکان زیان تەندروستی دەگەیەنێت، بەڵام بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە لەدوای تەمەنی 45-51 ساڵی ئەگەری جەڵتەی دڵ لە خانماندا دوو هێندە بەرزدەکاتەوە.

خواردنە ناتەندروستەکان لە تەمەنی خوار 45 ساڵیەوە کەمتر کاریگەریە نێگەتیڤیەکانی دەردەکەوێت، چونکە بەرگری جەستە کەمێک چالاکترە، بەڵام هێواش هێواش هەست بە نیشانە سلبیەکانی دەکەیت، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی کە لەلایەن ماڵپەڕی "سترۆکەوە" بڵاوکراوەتەوە، خواردنەوە گازیەکان لەدوای 45-51 ساڵیەوە بەرێژەی لە 29٪ زیاددەکات بەتایبەتیش لە خانماندا.

ئەم خواردنەوانە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، کە راستەوخۆ زیان بە دڵ و خوێنبەرەکان دەگەیەنێت و دواتر دەبێتەهۆی سەکتەی دڵ.

ئه‌م بابه‌ته 4142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP