زیانەکانی کەمی ئاو لە لەشدا

خەندان لایف-

ئاو، یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکیەکان بۆ لەشی مرۆڤ، کە دەبێتەهۆی پاراستنی لە زۆر نەخۆشی، هەربۆیە گرنگە رۆژانە بە بڕێکی باش بخورێتەوە، بەتایبەت لە کاتی گەرمادا، بۆ ئەوەی لەش وشکنەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی sabaiastyle کەمبوونەوەی ئاو لە لەش و وشکبوونەوەی هۆکارە بۆ چەند نەخۆشیەک:

1-قەبزی، بێگومان ئەو کەسانەی قەبزدەبن هەمیشە رێنمایی دەکرێن بەوەی ئاو و میوە و سەوزە و ریشاڵەکان زۆر بخۆن، چونکە ئەو ئاوە یاریدەی جوڵەی ریخۆڵەکان دەدات، هەربۆیە رۆژانە یەک کوپ ئاوی گەرم بەیانیان بە گەدەی خاڵی بخۆیتەوە کرداری هەرس تەواو چالاک دەکات.

2-بەزربوونەوەی پەستانی خوێن، کە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، کاریگەری سلبی لەسەر تەواوی لەش هەیە، کە بەشێکی بەهۆی وشکبوونەوە و کەمی ئاوەوە دروستدەبێت و باشترە زۆر بخۆنەوە.

3-یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەمی رێژەی ئاو لە لەشدا، نەمانی توانی سەرنجدانە، یان هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و بێزاری، هەندێکجار خەویشت تێکدەدات، هەربۆیە بەباشی ناتوانیت کارەکانت راپەرێنیت.

4-وشکبوونەوەی دەم و ماندووبوون، زیادبوونی لێدانەکانی دڵ.

5-پێست وشکدەکاتەوە و ناشرینی دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 8669 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP