بەوێنە.. هەنگاوەکانی ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە قیمە

خەندان لایف-

ژەمێکی تایبەت و بەچێژە، دەتوانیت بۆ ئەمڕۆ تاقیبکەیتەوە.

پێداویستییەکان:
سێ کەوچكی گەورە زەیتی رووەکی
یەک پیاز
500 گرام گۆشتی قیمەکراو
کوپێک بەقسەمات
یەک هێلکە
نیو کوپ مەعدەنوسی وردکراو
دوو کەوچکی گەورە خەردەل
خوێ بەگوێرەی خواست
ئاڵەتی رەش
دوو کەوچکی گەورە ئارد
کەوچکێکی گەورە دۆشاوی تەماتە
کوپێک کرێم
مەعکەرۆنی کوڵاو+بیپاڵێوە

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە تاوەیەکدا کەوچکێکی گەورە زەیت سوربکەرەوە، لەگەڵ پیازەکە.

قیمەکە بخەرەناو دەفرێکەوە و پیازە سورەوەکراوەکەی تێبکە، لەگەڵ چارەکێک مەعدەنوس و کەوچکێکی گەورە خەردەل، دواتر بەقسەمات و هێلکەکە، پاشان خوێ و ئاڵەتی رەشی پێوەبکە و هەڵیشبێلە، خڕی بکەرەوە.

لە تاوەکەدا کەمێکی دیکە زەیت گەرمبکە، قیمەکەی تێدە سوربکەرەوە، دواتر دۆشاو ئاردەکەی پێوەبکە، لەگەڵ کرێم و نیوەکەی دیکەی خەردەلەکە، کە هەستکرد قوڵپ دەدات و پێگەیشتووە دایبگرە لەسەر ئاگر.

مەعکەرۆنیەکەی کوڵانووتە و ئامادەیە، گۆشتەکەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10959 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP