ئامادەکردنی ساندویچی هەمبەرگر لەماڵەوە


خەندان لایف-

دروستکردنی خواردنەکان لەماڵەوە بێگومان خاوێنترە و تامێکی خۆشتریش دەبەخشێت.

پێداویستییەکان:
یەک کیلۆ گۆشتی قیمەکراو
¼ کوپ نەعنا
¼ کوپ مەعدەنوس
دوو پیازی مامناوەند
نیو کەوچکی بچوک بەهارات
¼ کەوچکی بچوک خوێ
نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی رەش
زەیتی رووەکی، بەپێی پێویست

سەمونی هەمبەرگر بکڕە
یەک تەماتەی مامناوەند
پەنیر
کاهو

پێداویستییەکانی سۆسەکەی:
دوو کەوچکی گەورە مایۆنیز
¼ کوپ کاتچاپ
کەوچکێکی گەورە خەردەل

چۆنێتی ئامادەکردنی:
قیمە و پیاز و مەعدەنوس و نەعناکە تێکەڵاوبکە، دواتر خوێ ئاڵەتی رەش و هەر بەهاراتێک پێتخۆشە پێوەیبکە، کە هەویرەکە پێکهات، بەشێوەی خڕخڕ پانی بکەرەوە، تاوە و زەیتەکەی بۆ ئامادەبکە و سوریبکەرەوە.
پێکهاتەکانی سۆسەکەی تێکەڵاوبکە لە دەفرێکدا.

پاشان تەماتە و کاهو پەنیرەکە ئامادەبکە و پارچە پارچەی بکە.

سەمونەکە بە سۆسەکە داپۆشە، هەمبەرگرەکەی تێبکە، پاشان پەنیر و کاهو تەماتەکە، پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP