ئەم هەڵانە زیان بە گەدەت دەگەیەنێت

خەندان لایف-

گەدە، یەکێکە لە بەشە سەرەکیەکانی جەستەی مرۆڤ، کە زۆر کات بەهۆی نادروست هەڵبژاردنی خواردن یان زیادەڕەوی کردن یاخود نەخۆشیەکەوە تووشی ئازار و ترشان دەبێت.

لەپێناو پاراستنی گەدە و کۆڵۆن و چالاکبوونی کرداری هەرست، پێویستە هەمیشە ئاگاداری شێوازی خواردنت بیت، چونکە بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی "میریلاند" زۆرکات خودی خۆت گەدەت تووشی ترشان و ئازار دەکەیت، بەهۆی ناتەندروستی شێوازی خواردنەکانت.

1-خواردنی دەرمانی پزیشکی و رووەکی لەخۆوە وەک ئیسپرین، کەدەبێتە هۆی ئازاردانی کۆڵۆن و هەوکردنی گەدە بەتایبەت ئەو دەرمانانەی تایبەتن بە ئازاری ئێسک، هەربۆیە گرنگە بەبێ پرسی پزیشک هیچ دەرمانێک بەکارنەهێنیت.

2-میوە و سەوزەوات، رەنگە ئەمە هەواڵێکی سەرسوڕهێنەربێت، بەڵام ئەمە بە مانای خراپی سەوزە و میوە نایەت، بەڵکو زیادەڕەوی کردن لە خواردنی زۆرکات زیان گەدە و کۆڵۆن دەگەیەنێت، وەک تەماتە یان ئەو پێکهاتانەی رێژەی ترشیەکانی زۆرە.

3-هەندێک خواردنی دیکە رۆڵی هەیە لە زیان گەیاندن بە کۆڵۆن وەک شوکوڵاتە و چەوری زۆر و پاقلەمەنی و بقولیاتەکان و کەلەرم و خواردنەوە گازی و کهولیەکان.


4-جوینی بنێشتی بێ شەکر یارمەتی باشبوونی کرداری هەرس دەدات، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی "تەندروستی" لە ئەمەریکا جوینی بنێشتی بێ شەکر بەشێوەیەکی زیاد لە سنور، هۆکارە بۆ زیان گەیاندن و پەشۆکانی کۆڵۆن، چونکە ماددەی "سروبیتول"ی تێدایە، کە زیانی بۆ گەدە هەیە.

5-خواردنی پێکهاتە خۆراکیە ریشاڵیەکان بەشێوەیەکی زۆر دەبێتەهۆی هەوکردنی توندی گەدە، وەک پەنیر و ماست و جۆرەکانی.

6-کەم خەوی و تێکچوونی کاتەکانی خەوت بەشێوەیەکی نادروست، زیان بە گەدە و کۆڵۆن دەگەیەنێت، چونکە پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لەنێوان مێشک و کۆڵۆن و گەدەدا.

7-شێواوی سستمی خواردنت بەشێوەیەکی ناڕێک و ناتەندروست، کە دەبێتەهۆی ناچالاکبوونی کرداری هەرس و بوونی غازات و هەڵئاوسانی سک.

ئه‌م بابه‌ته 8162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP