رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی کە ئەندامێکی خێزانەکەیان تووشی شێرپەنجە بووە


خەندان لایف-

کاتێکی گوێبیستی ئەوە دەبین کە کەسێکی ئازیزمان لە خێزانەکەدا یان هاوڕێیەکمان تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە، هەمووان تووشی ئازار و خەمێکی زۆر دەبین، کەڕەنگە خەم خواردنی تۆ بۆ ئەو دیسان هۆکارێک بێت بۆ ئازاردانی کەسی تووشبوو و نەخۆش.

لەڕاستیدا هیچ ڕێگایەکی دیاریکراو نییە بۆ ئەوەی ڕەفتار و مامەڵەی تۆ دیاریبکات لەگەڵ ئەو جۆرە حاڵەتانە، بەڵام بۆ کەسێکی کە یەکەمجاری بێت ڕووبەڕووی ئەوە بێتەوە کە کەسێکی ئازیزی تووشی نەخۆشیەکی قورس بووە ڕەنگە زۆر گران بێت و بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێپەڕێت.

بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمکیش بەسەر هەموو بەشەکانی لەشدا حاڵەتێکی مەترسیدارە و ترس دەخاتە دڵی خودی نەخۆش و کەسانی چواردەوریەوە، بەڵام نابێت بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت کە لەبری رەوینەوەی خەمەکەی بێ هیوای بکەیت.

چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی تووشبووی شێرپەنجەی مەمکن:

1-کاتێک هەواڵی دەپریست تەنها هەواڵی تەندروستی مەپرسە وەک ئەوەی ئەو تەنها وەک نەخۆشێک بژی، نا بەپێچەوانەوە پرسیار دەربارەی هەستەکانی و ئارەزووەکانی بکە، تا هەست بکات کەسانی چواردەوری گرنگی پێ دەدەن.

2-کاتێک خانمێک تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت بەردەوام ترسی هەیە و بیرکردنەوەی سلبی هەیە بەتایبەتی دەربارەی  داهاتوو، هەربۆیە ئامادەبە بۆ ئەوەی هەر وەڵامێکی توندی هەبێت هەتا ئەگەر ئازار بەخشیش بێت کاتێک تۆ هانی دەدەیت و پشتگیری دەکەیت، بەڵام تۆ بەردەوام بە.

3-ئاگاداربە لە هەر وشە و قسەیەک کە دەیکەیت لەهەر ڕەفتاڕێک، چونکە ئەو هەستەکانی جیاوازە لەتۆ و هەموو شتێک بە هەڵە لێکدانەوەی بۆ دەکات، تا دەتوانیت سروشتی مامەڵە بکە، بەردەوام باسی نەخۆشیەکەی لەگەڵدا مەکە و هەوڵبدە لەبیری بەرەوە.

4-زانیاری بەدەستهێنان لەو کەسانەی تاقیکردنەوەی پێشتریان هەبووە دەربارەی ئەو نەخۆشیە وەک کەسێک کە خۆی تووشبوو بووبێت و چاک بووبێتەوە یان کەسێک کە ناسیاوێکی تووش بووبێت، تا تۆش سوودی لێ ببینیت، لەهەمەنکاتدا چوونە دەرەوە و بەخشینی ساتێکی خۆش بەنەخۆشەکە زۆر گرنگە.

ئه‌م بابه‌ته 13441 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP