پەیوەندی نەخۆشی شەکرە بە شکانی ئێسکەوە چییە؟


خەندان لایف-

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە لەم ساڵانەی دوایدا بە گشتی لە جیهاندا رووی لە زیادبوون کردووە، بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانستیش نەخۆشی شەکرە جۆری یەکەمی کاریگەری گەورەی لەسەر ئێسک و پوکانەوەی هەیە، هەربۆیە زۆرکات تووشی شکان دەبێت، بەتایبەت کاتێک رێژەی شەکرەکە لە خوێندا زۆر بەرزدەبێتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر هەردوو جۆری تووشبووانی نەخۆشی شەکرە ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا دەرکەتووە کە جۆری یەکەم کە زیاتر لە قۆناغی منداڵی و هەرزەکاری واتە زوو دەردەکەوێت، ئەگەری زۆرە کە ئێسک تووشی شکان بکات، لەهەمانکاتدا بەرزبوونەوەی ئەو رێژەی شەکرە لە خوێندا، دەبێتەهۆی کێشە لە مێشک و بیرکردنەوەدا دروستدەکات، هەندێک کات هەست بە پێیەکانی ناکات، یان زیان بە تۆڕی چاوەکان دەگەیەنێت.

بێگومان پزیشکان هەمیشە ئامۆژگاری تووشبووانی شەکرەی جۆری دووەم دەکەن، کە پێویستە رێنماییە پزیشکیەکان و سیستمی خۆراکی تەندروست لەیادنەکەن، پابەندیشبن بە بەکارهێنانی دەرمانەکان لە کاتی خۆیدا.

ئه‌م بابه‌ته 5230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP