شیرین عەبدولوەهاب هەوڵی خۆکوشتنی داوە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی دیاری میسری شیرین عەبدولوەهاب، هەوادارانی تووشی سەرسوڕمان دەکات، دوای ئەوەی باس لە خۆکوشتن دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا شیرین عەبدولوەهاب بۆ پرۆگرامی "تخاريف" بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی راستگۆیانە باسی لەوەکرد، کە بەهۆی ئەو قۆناغە قورسەی چەندجارێک رووبەرووی بووەتەوە و دەروونی ماندووبووە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام گومانی لەوەنییە کە خودا دەیبەخشێت، چونکە ئەزموونێکی ناخۆش و قورس بووە بۆ ئەو.

ئەم وەڵامەی شیرین لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەوادارانیدا کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە و هەندێکیان رەفتارەکەی بە خراپ وەسف دەکەن.

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی 1980 خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە و یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە 2007 هاوسەگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە 2012 جیادەبنەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 46064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP