چەند رێنماییەک بۆ سینگڵەکان لە رۆژی ڤالانتایندا

خەندان لایف-

بێگومان هەندێک لە ئاشقەکان یان ئەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە، خۆیان بۆ رۆژی خۆشەویستی ئامادەدەکەن، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جیاواز یادی بکەنەوە و هەستەکانیان بۆ یەکدی دەربڕن، بەڵام تۆ هێشتا شازادە یان پیاوی خەونەکانت نەدۆزیوەتەوە و بەتەنهایت و حەز بە یادکردنەوەی ئەو رۆژە دەکەیت، کەواتە خەمی ناوێت، چونکە خۆت لە هەموو کەس زیاتر شایەنی خۆشەویستیت، کەواتە یەکێک لە کارانە ئەنجامبدە:

1-خۆت بڕازێنەرەوە و گرنگی بە شێوە و ستایلی خۆت بدە، دەتوانیت گۆڕانکاری لە شێوازی قژ و رێکخستنی جلوبەرگتدا بکەیت، یان بچۆرە سەنتەرەکانی جوانکاری خۆت جوان بکە.
Image result for ‫جربي زيارة السينما بمفردك‬‎
2-سەردانی سینەما بکە بەتەنها، چێژێکی هەیە دووبارە نابێتەوە.

Shaun Evans Aww GIF
3-هاوڕێکانت کۆبکەرەوە و سەردانی ئاهەنگێکی گۆرانی و موزیک بکە، چێژ ببینە، بەڵام هاوڕێ سینگڵەکانت.
 live music concert GIF by Tiësto
4-جانتاکەت کۆبکەرەوە و گەشتێک بکە، بۆ شوێنێکی ئارام لەناو سروشتێکی جوان، رەنگە خۆشترین رۆژی ژیانت بێت.
 Rolling Suitcase Travelling GIF by Girl Starter
5-گەنمەشامی و شوکوڵاتە و خواردن ئامادەبکە، پاشان لەماڵەوە لەگەڵ هاوڕێکانت یان تەنها خۆت لەماڵەوە سەیری فیلمێکی تایبەت بکە و چێژ ببینە.
Modern Family Movie Night GIF
6-گەرماوێکی گەرم و ئارام ئامادەبکە، پاشان بە مۆم بیڕازێنەرەوە و گوێ بۆ موزیکێکی ئارام بگرە.
 Relaxed Julia Roberts GIF
7-دەتوانیت بچیتە بازاڕ، بە ئارەزووی خۆت چیت دەوێت بیکڕیت و خودی خۆت ئاسوودە بکەیت.
 Mtv Style Shopping GIF by Paramount Movies
8-چەپکێک گوڵ بکڕە و لە شوێنی کارەکەت یان ماڵەوە دایبنێ، چونکە بە بینینی ئاسوودە دەبیت و بۆنێکی خۆش بڵاودەکاتەوە.
 Treat Yourself Bethenny Frankel GIF
9-بەتەنیا بچۆرە رێستۆرانتێک و خواردنێکی خۆش بخۆ کە ئارەزووی دەکەیت، دەکرێت لەگەڵ هاوڕێکانت بیت.
 Sandra Bullock Love GIF
10سەردانی جێگایەکی نوێ بکە، بۆ نمونە بازاڕێکی نوێ یان شاری یاری یاخود شوێنێکی گەشتیاری نوێ.

The Visit GIF

ئه‌م بابه‌ته 8562 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP