بوراک دەربارەی تەندروستی هاوسەرەکەی رونکردنەوە دەدات


خەندان لایف-

ئەکتەری دیاری تورکیا فاهریە ئێڤچەن لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی تێکچوونی تەندروستیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

فاهریە ئێڤچەن لە مانگی حەوتەمی دووگیانیدایە و لەگەڵ هاوسەرەکەی بوراک ئۆزجڤێت بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی یەکەم منداڵیان دەکەن، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی تێکچوونی تەندروستی فاهریەوە تووشی دڵەڕاوکێ بوون و هەوادارانیشیان دەنگۆی جیاوازیان بڵاودەکردەوە.

شەوی رابردوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بوراک لە کاتی چوونی بۆ نەخۆشخانە رایگەیاند "هاوسەرەکەم تووشی سەرمابوونێکی توند بوو، هەربۆیە تەندروستی زۆر خراپ تێکچوو، ئێستاش لە ژێر چاودێری پزیشک دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ".

فەهریە ئێڤچین خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و لەدایکبووی ساڵی 1986، ساڵانێکی درێژە کاری هونەری دەکات.

بوراک لەدایکبووی ساڵی 1984 خەڵکی ئیستەنبوڵە، لەساڵی 2003 وەک باشترین نمایشکاری پیاو هەڵدەبژێردرێت، لە ساڵی 2005 بەشداریدەکات لە کێبڕکێی باشترین فاشیۆنی جلوبەرگی تورکیا و پلەی دووەم بەدەستدەهێنێت، بوراک بەهۆی جوانی و قۆزی و سەرنجڕاکێشیەکەیەوە ڕێکلامی بۆ چەندین مارکەی جلوبەرگی بەناوبانگی جیهانی کردووە و لەهەمانکاتدا سەرکەوتنی لە بواری هونەری و نواندندا هێناوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 36646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP