هەندێک ئامۆژگاری بۆ پێشوازی لە رۆژی خۆشەویستی


خەندان لایف-

رۆژی خۆشەویستی یان ڤالانتاین، رۆژێکی تایبەتە بەو کەسانەی کە خۆشەویست یان هاوبەشی ژیانیان هەیە و هەندێک لەو رۆژەدا ئارەزوو دەکەن بەشێوەیەکی تایبەت پێشوازی لێبکەن و هەندێکیش بە پێچەوانەوە رەنگە بڕوایان بەو رۆژە نەبێت یادی نەکەنەوە.

ئەگەر دەتەوێت پێشوازی لە ڤالانتاین بکەیت، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

1-رۆژی خۆشەویستی بۆ هەمووان نییە، رەنگە بەرامبەرەکەت بایەخی پێنەدات، بەڵام دەکرێت تۆ رۆژێکی جیاواز دروستبکەیت و لە رۆتین دووربکەویتەوە، بەتایبەت ئەگەر یەکەمجارت بێت لە رۆژی خۆشەویستیتیدا لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بژیت.

2-ئەو رۆژە لە یادمەکە و لەگەڵ هاوبەشی ژیانت یادیبکەرەوە، بۆ نمونە خوانێکی رۆمانسی و تایبەت ئامادەبکە یان بچن بۆ سینەما، گرنگ ئەوەیە پێکەوە ئاسوودەبن.

3-پێویست ناکات دیاریەکی زۆر گرانبەها و جیاوازی پێشکەش بکەیت، دەکرێت دەستڕەنگینی خۆت بێت، گرنگ ئەوەیە تۆ بەرامبەرەکەت دڵخۆش بکەیت.

4-ئەگەر تۆی پیاو دەتەوێت لە رۆژی خۆشەویستیدا دیاریەک پێشکەش بە هاوسەرەکەت بکەیت کە پێویستی پێیەتی بێگومان هەڵەیت، بۆ نمونە پێویستی بە خەڵاتەیەکی کارەباییە، بەڵام لەو ساتەدا هێندەی یەک گوڵی سوری بەلاوە گرنگە، هێندە خەڵاتەکەی بۆ گرنگ نییە، کەواتە بیخەرە کاتێکی دیکە.

5-بێگومان هەموو کەسێک بە کێشە و کارەکانی رۆژەوە سەرقاڵە، بەڵام ئەگەر چەند کاتژمێرێکی کەم تەرخان بکەیت بۆ هاوبەشی ژیانت هیچ ناگۆڕێت، جگەلەوەی دڵخۆشی دەکەیت و خۆشت پشوو دەدەیت.

6-لەو رۆژەدا بە گشتی هەموو شوێنەکان قەرەباڵغن بەتایبەت رێستۆرانت و قاوەخانەکان، بەڵام دەکرێت و تۆ هاوسەرەکەت دوور لە ژاوەژاو لە ماڵەوە ئەو یادە بکەنەوە.

7-مەرج نییە هەموو بۆنەیەک هاوشێوەی دابونەریتە باوەکە بەڕێبکەیت، دەکرێت تۆ داهێنان بکەیت لە دیاریەکەت، یان خواردنەکەت یان شوێنی بۆنەکەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 13578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP