چۆنێتی دروستکردنی پەتاتە لەناو فڕندا بەشێوەیەکی جیاواز


خەندان لایف-

بێگومان پەتاتە هەوادارێکی زۆری هەیە بەتایبەت بە سورەوەکراوی یان برژاوی، بەڵام دەکرێت گۆڕانکاری تێدابکەیت و بەشێوەیەکی تایبەت ئامادەی بکەیت کە پێی دەوترێت "پەتاتەی وەیجز".

پێداویستیەکان:
4 پەتاتە
¼ کوپ زەیتی زەیتون
¼ کەوچکێکی بچوک خوێ
¼ کەوچکێکی بچوک سیری هاڕڕاو
¼ کەوچکێکی بچوک بیبەری سور
¼ کەوچکێکی بچوک بیبەری رەش
دوو کەوچکی گەورە مەعدەنوس
ئاو بەپێی پێویست
دوو پارچە سەهۆڵ

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا پەتاتەکان قاش قاش بکە و دایبنێ، نوقمی بکە لەناو ئاودا، پاشان سەهۆڵەکەی تێبکە، بۆ ماوەی 30 خولەک.

دواتر بیخەرە سەر پارچەیەکی کاغەزی خواردن تا وشکدەبێتەوە و ئاوەکە هەڵدەمژێت.

لە دەفرێکدا یان کیسێکی پلاستیکی پەتاتە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە، خوێ و سیر و بیبەری سور و رەش تێکەڵ بکە، زۆر باش بیسوڕێنە تا تەواو تێکەڵ دەبێت، پاشان زەیتی زەیتونەکەی تێبکە دووبارە تێکی بدە.

دواتر پەتاتەکان لەسەر سینی فڕنەکە ریزبکە، پاشان بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 35 خولەک، لەسەر پلەی گەرمی 230.

ئینجا لەگەڵ مەعدەنوسەکە بیڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 7767 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP