هۆکارەکانی گەشەکردنی نینۆک لەناو گۆشتی پەنجەکانتدا


خەندان لایف-

هەندێکجار نینۆکی پەنجەکانی پێ لەناو گۆشتەکەدا گەشەدەکات و دەبێتەهۆی سوربوونەوە و هەوکردن و ئازار، لەم حاڵەتەدا جگەلەوەی گرنگە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت، هاوکات دەبێت هۆکارەکانی دروستبوونی بزانیت و بەشێوەیەکی تەندروست مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت.

یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی، لەپێکردنی پێڵاوی تەسک و کردنەوەی ئارەقی زۆرە، یان ئەم جۆرە نەخۆشیە بۆماوەییە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی 24.ae توێژەرانی پزیشکی لە ئەڵمانیا هۆشداری دەدەن و رێنوێنی ئەو کەسانە دەکەن، کە گرنگە بە ئاو وسابون ئەو بەشە بەردەوام خاوێن بکەنەوە، تا ئەو هەوکردنە نەمێنێت، جگە لە بەکارهێنانی کرێم و دەرمانی تایبەتی دژ بە هەوکردن کە پزیشک بۆت دیاریدەکات، لەهەمانکاتدا لەپێکردنی پێڵاوی گونجاو و کردنی نینۆکەکانت.

ئه‌م بابه‌ته 10461 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP