باشترین پێکهاتە سروشتیەکان بۆ نەهێشتنی بەردی گورچیلە


خەندان لایف-

هەر تاکێک له‌ کۆی 10 که‌س تووشی به‌ردی گورچیله‌ ده‌بن له‌ جیهاندا، بێگومان پێکهاتەی دروستبوونی به‌رده‌که،‌ جۆری پارێزی خۆراک و شێوازی چاره‌سه‌ری دیاری ده‌کات، لەمبارەیەوە پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، هاوکات ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک د.کامەران رەسول ژاژڵەیی باس هۆکارەکانی دەخاتەروو، هاوکات هەندێک رێنمایی دەدات. 

 کۆمه‌ڵێک گژوگیا یان پێکهاتەی سروشتی هەیە له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ یارمه‌تی نه‌هێشتن و فڕێدانی به‌ردی گورچیله‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ نه‌خۆش پێش به‌کارهێنانیان سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات تا دڵنیابێت که‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری یان توانه‌وه‌ی به‌رده‌که‌ نیه‌ به‌ له‌یزه‌ر، لەهەمانکاتدا ئاستی کارکردنی گورچیله‌کان و دیاری کردنی هۆکاری دروست بوونی به‌رده‌که‌ بزانێت.

باشترین جۆره‌کانی رووەک و پێکهاتە سروشتییەکان بۆ به‌ردی گورچیله‌ :

1- گیراوه‌ی  لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتون : 
چوار که‌وچکی گەورە زه‌یتی زه‌یتون له‌گه‌ڵ چوار که‌وچکی گەورە شه‌ربه‌تی لێمۆی فرێش تێکه‌ڵاوبکه‌ و بیخۆره‌وه‌، دواتر چه‌ند په‌رداخێک ئاو بخۆره‌وه‌، له‌ ڕۆژێک دا چه‌ند جارێک دووباره‌ی بکه‌ره‌وه‌.

2-سرکه‌ی سێو :
دوو که‌وچکی گەورە سرکه‌ی سێو له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی گەورە هه‌نگوینی ئه‌سڵی تێکه‌ڵاوبکه‌ و بیخۆره‌وه‌،  له‌ ڕۆژێکدا چه‌ند جارێک دووباره‌ی بکه‌ره‌وه‌.

3-شه‌ربه‌تی هه‌ناری فرێش :
له‌ ڕۆژێکدا چه‌ند په‌رداخێکی لێبخۆره‌وه‌ یان ناوکی ده‌نکه‌ هه‌نار بکووته‌، به‌ هاڕاوه‌یی ڕۆژی چه‌ند جارێک یه‌ک بۆ  دوو که‌وچکی گەورەی لێبخۆ.

4-نه‌عنا :
چه‌ند چڵێک  نه‌عنای سه‌وز یان وشکراو له‌گه‌ڵ  یه‌ک که‌وچکی گەورە هه‌نگوینی ئه‌سڵی له‌ ناو یه‌ک کوپ ئاوی گه‌رم  تێکەڵاوبکە، پاش پێنج خوله‌ک بیخۆره‌وه‌،  رۆژانه‌ 5-6 جار بیخۆرەوە، یان نه‌عنای سه‌وز چه‌ند جارێک له‌ نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ.

5-قه‌یته‌ران :
چه‌ند چڵێک  گیای قه‌یته‌رانی سه‌وز یان وشکراو له‌ ناو یه‌ک کوپ ئاوی گه‌رم بکە، پاش پێنج خوله‌ک بیخۆره‌وه‌ و ڕۆژانه‌ 5-6 جار بیخۆرەوە، یان قه‌یته‌رانی سه‌وز چه‌ند جارێک له‌ نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ.

6- که‌ره‌وز :
چه‌ند جارێک له‌ نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ ڕۆژانه‌، یان بیده‌ له‌ خەڵاتە و بێ پاڵاوتن بیخۆره‌وه‌.

7- شوتی :
چه‌ند جارێک له‌ نێوان ژه‌مه‌کان بیخۆ ڕۆژانه‌، یان بیده‌ له‌ خەڵاتە و بێ پاڵاوتن بیخۆره‌وه‌.

8-فاسۆلیا به‌ تایبه‌ت فاسۆلیای ڕه‌ش :
فاسۆلیاکە بکوڵێنه‌ بەبێ بەکارهێنانی زەیت به‌ باشی، دواتر ئاوه‌که‌ی  چه‌ند جارێک له‌ نێوان ژه‌مه‌کان بخۆره‌وه‌.

9- گه‌ڵای که‌رته‌شی :
دوو که‌وچکی گەورە له‌ گه‌ڵای که‌رته‌شی وشکراو  بخه‌ره‌  ناو یه‌ک کووپ ئاوی گه‌رم  و پاش 10 خوله‌ک بیخۆره‌وه‌، ڕۆژی 2-3 جار دووبارەی بکەرەوە.

هەندێک رێنمایی بۆ تووشبووانی بەردی گورچیلە:

1-هه‌ندێک جۆری ئه‌م گژوگیایه‌ بۆ هه‌موو که‌سێک ناگونجێت به‌ تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه‌ وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره‌ و به‌رزی فشاری خوێن.

2-بەشێک لە رووەکانە له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ده‌رمان کارلێک ده‌که‌ن و زیان بە نەخۆش دەگەیەنێت.

3- له‌ به‌ر ئەو دوو خاڵەی رابردوو، زۆر گرنگه‌ نه‌خۆش ڕاوێژ بکات له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ی.

4-زۆر گرنگه‌ نه‌خۆش ئاگاداری ئه‌و خواردنانه‌ بێت که‌ ناهێڵن به‌ردی گورچیله‌ دروست بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه‌ی یارمه‌تی دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ ده‌ده‌ن. 

ئه‌م بابه‌ته 10563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP