لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  12/2/2019 بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
متمانەت بەخۆت هەبێت و سوود لە ئەزموونەکانت ببینە بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانت، گرنگە پەیوەندی سۆزداریت لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی بێت، ئەگەر کێشەیەکی تەندروستیت هەیە فەرامۆشی مەکە و زوو سەردانی پزیشک بکە.

2-گا 
مامەڵەکردن لەگەڵ هاوپیشەکانت رەنگە قورس بێت، بەڵام دەبێت بە نەرمونیانی هەوڵبدەیت زاڵبیت بەسەر هەموو بارودۆخێکدا، بەخشینی سۆز بە خۆشەویستەکەت کاریگەری لەسەر پەیوەندیتان هەیە و زیاتر متمانەی بە تۆ دەبێت، خواردنەوە رووەکیەکان فەرامۆش مەکە.

3-دووانە 
لە خۆتەوە هەموو کارێک ئەنجام مەدە، بەڵکو هەوڵبدە بە وریاییەوە کارەکانت بکەیت و مامەڵەی هەمووان بکەیت، بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبیت، هێندە پەستان مەخەرەسەر خۆشەویستەکەت، چونکە زیان بە پەیوەندیتان دەگەیەنێت، خۆتبەدووربگرە لە بیرکردنەوەی سلبی.

4-قرژاڵ 
لەبەردەمتدا کۆمەڵێک ئەرک و کاری زۆر هەیە، کە پێویستە لە کاتی خۆیدا جێبەجێی بکەیت بۆ ئەوەی پرۆژەکانت بە باشی بەڕێوەبچن، هەرگیز لە داواکاری خۆشەویستەکەت بێزارمەبە، هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت، لایف ستایل بگۆڕە بۆ شێوازێکی تەندروست، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

5-شێر 
بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت و سوود لە ئەزموونی رابردوو وەربگرە، هەستەکانی خۆشەویستەکەت روونە و هەوڵدەدات زیاتر لە تۆ نزیکبێتەوە، خۆتبەدووربگرە لە هەموو ئەو خۆراکانەی زیان بە گەدەت دەگەیەنێت.

6-فەریک
بەشێکی زۆر لە کارە ئاڵۆزەکان رووندەبێتەوە و پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت چالاکدەبێت، لەبەردەمتدا کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگ هەیە کە پێویستە ئەنجامیبدەیت لەپێناو سەرکەوتنی پەیوەندی سۆزداریت، لە هەندێک رەفتار و دابونەریتی خۆت دووربکەوەرەوە کەدەبێتەهۆی توڕەبوونت.


7-تەرازوو 
گۆڕانکاری گەورە روودەدات لەرووی پیشەییەوە و باشترە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتیەدا بیت کە بە تۆ سپێردراوە، خۆتبەدووربگرە لە هەر هۆکارێک دەبێتەهۆی ناکۆکی لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، متمانەت بە خۆت هەبێت و لە خواردنی خراپ دووربکەوەرەوە.

8-دووپشک
رێگامەدە کێشەکان کارەکانت تێکبدەن، بەپێچەوانەوە پێویستە زۆر لۆژیکی بیت و بتوانیت زاڵبیت بەسەر بارودۆخەکەدا، خۆشەویستەکەت چاوەڕێی هەنگاوێکە لە تۆوە، بەتایبەت بۆ ئەو بابەتانەی بەڵێنت پێداوە لە رابردوودا، بایەخ بە تەندروستی دەروونیت بدە.

9-کەوان 
بارودۆخی کارەکەت زۆرباشە  بۆ ئەوەی لە ئێستادا کاربکەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، بەخێرایی بڕیار لەسەر خۆشەویستەکەت مەدە، بەڵکو متمانە دروستبکە لە نێوانتان، راهێنانی وەرزشی بەیانیان زۆر بەسوودە.

10-گیسک 
قۆناغەکانی کارکردن رەنگە پەستانی دەروونیت بۆ دروست بکات و جەستەشت ماندوو بێت، هەوڵبدە رۆژێک پشوو بدەیت، هەندێک پرسیار خۆشەویستەکەت توڕەدەکات و هێندە بایەخی نییە، باشترە بزانیت چۆن دەدوێیت، پاراستنی ئارامی لە رەفتارەکانت زۆر گرنگە، لەو ساتانەی لە ناخەوە توڕەیت.

11-سەتڵ
ئەم ماوەیە رووبەرووی قورساییەکی زۆر دەبیتەوە لە کارەکەت، رەنگە هەندێک گۆڕانکاری لەرووی سۆزدارییەوە رووبدات و بێزاربیت، گرنگی بە خواردنی میوەکان بدەیت باشترە.

12-نەهەنگ
دەبینیت هەنگاوەنت گەورەدەبن و بەرەو ئامانجەکانت لەرووی پیشەییەوە دەڕۆیت و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، هەمیشە لە کاتی گونجاودا گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە، ناکۆکی زۆر لەگەڵ چواردەورەکەت تووشی ماندووبوونت دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 47686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP