بەوێنە.. ئەساڵە نەسری رووبەرووی رەخنە دەبێتەوە


خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی دیاری سوری ئەسانە نەسری، بەهۆی پێڵاوەکانیەوە لەلایەن تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە رووبەرووی رەخنە دەبێتەوە.

ئاوازدانەری عەرەبی مستەفا جاد وێنەیەکی خۆی و ئەساڵەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر پێڵاوە پەمەییە پلاستییەکانی ناوبراو رووبەرووی رەخنەی توندی هەوادارانی کردەوە، بەجۆرێک بەکارهێنانی وشەی نەشیاو، ئاوازدانەرەکەی ناچارکرد بەشێوەیەکی توند وەڵامی ئەو کسانە بداتەوە.

ئەساڵە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی مێژووی موزیک و گۆرانی عەرەبی، لەدایکبووی ساڵی 1969 خەڵکی دیمەشقە، کچی هونەرمەند مستەفا نەسڕی بووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە.

جاری یەکەم لەگەڵ پیاوێک بەناوی ئەیمەن زەهەبی و کوڕ و کچێکی بووە بەناوی خالید و شام، بەڵام دواتر جیادەبێتەوە و لەساڵی 2006 هاوسەرگیری لەگەڵ دەرهێنەر تارق عەریان دەکات و دوو کوڕی دووانەی دەبێت بەناوی عەلی و ئادەم.

 

ئه‌م بابه‌ته 15044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP