ئەحلام ناوی دەچێتە جیهانی ماکیاژەوە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی دیاری ئیماراتی ئەحلام،  بەمزووانە بەهەمان ناوی خۆیەوە مارکەیەکی ماکیاژ دادەنێت.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئەحلام رایگەیاند، کە بەمزووانە مارکەیەکی گەورەی ماکیاژ بەناوی خۆیەوە دادەمەزرێنێت و دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە، بەپێی زانیاریەکانیش بۆ یەکەمینجارە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی خانمێکی هونەرمەند ناوی دەچێتە ناو جیهانی ماکیاژەوە.

ئەحلام شامسی لەدایکبووی ساڵی 1969، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین هونەرمەندەکانی عەرەبی و نازناوی شاژنی پێبەخشراوە، هاوسەری پیاوێکی بازرگانە بە ناوی موبارەک هاجەری و خاوەنی سێ منداڵن.

 

ئه‌م بابه‌ته 19472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP