کوڕەکەی کارینا کاپور هەوادارانی سەرسامدەکات

خەندان لایف-

کوڕی خانمە ئەکتەری دیاری بۆلیود کارینا کاپور، بە ستایلەکەی هەوادارانی دایک و باوکی سەرسامدەکات.

تەمەن تێدەپەڕێت و ئەو ئەکتەرانەی ئەمڕۆ دەبنە هەواڵی میدیاکان، دواتر نەوەکانیان جێگایان دەگرنەوە، تیمور کە کوڕی هەردوو ئەکتەری دیاری بۆلیود سەیف عەلی خان و کارینا کاپورە لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاواز دروستدەکات.

تیمور، جوانیەکەی هاوشێوەی دایکیەتی و هەرچەندە تەمەنی منداڵە، بەڵام پێدەچێت لە ئێستاوە بایەخ بە شێوازی جلوبەرگی بدرێت، بۆ ئەوەی هەوادارانیان سەرسامبکەن.

کارینا کاپور لەدایکبووی ساڵی 1980 ، هاوسەری ئەکتەری ناسراو سەیف عەلی خانە و خاوەنی منداڵێکە، ناوبراو چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە وەک باشترین ئەکتەر.

 

ئه‌م بابه‌ته 43011 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP