مایکڵ جاکسن لە گرتەڤیدیۆییەکی دەگمەندا دەردەکەوێت


خەندان لایف-

بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەکی مایکڵ جاکسن، کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە، هەرچەندە زۆر لە مێژە تۆمارکراوە.

پێگەی بەناوبانگی بەریتانیا "دەیلی مەیل" گرتەڤیدیۆییەکی دەگمەنی مایکڵ جاکسن بڵاودەکاتەوە، کە لە مانگی مارسی 1996 تۆمارکراوە، تێیدا لە لایەن پارێزەرانەوە لەبارەی دەستدرێژیكردنی بۆ سەر چەند منداڵێكی كوڕ پرسیاری لێدەكرێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا مایکڵ بە شێوەیەكی پەشۆكاو دەردەكەوێت و پێدەكەنێت، پاشان چەند دێڕێكی ئینجیل دەڵێتەوە و دەڵێت ئەو لەسەر رێبازی عیسا-ی پەیامبەر پەروەردەكراوە و ئەو رێبازەش داوادەكات وەك منداڵەكان بێتاوان و پاك بین.  

لەو كاتەدا جاكسن تەمەنی 37 ساڵە و بە پێكەنین و چەند هەڵسوكەوتێكی سەیرەوە وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە، ئەڵی (هاورەگەزخواز نیم).

هاوکات بۆ زۆربەی پرسیارەكانیش بە وشە وەڵامی نەدایەوە و تەنها بە چەند هەڵسوكەوتێكی وەك و جوڵان لە جێگەكەی خۆی و پێكەنین و زەردەخەنە پرسیارەكانی تێدەپەراند.


ئه‌م بابه‌ته 26768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP