بەوێنە.. مریەم ئۆزارلی ئاهەنگێک بۆ کچەکەی دەگێڕێت

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا مریام ئۆزارلی، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی کچە تاقانەکەیەوە ئاهەنگ دەگێڕێت.

هەرچەندە باوکی رەتیکردەوە، بەڵام مریەم بەتەنها ئەرکی پەروەردەکردنی کچەکەی لە ئەستۆگرت، ئێستا پێدەنێتە تەمەنی پێنج ساڵیەوە و پێکەوە ئاهەنگی لەدایکبوون دەگێڕن، لە لاپەڕەی فەرمی خۆشی لە ئینستاگرام مریەم دەڵێت "کچەکەم بە نرخترین بەشە لە ژیانم".

مریەم لەدایکبووی 1983 بەهۆی ڕۆڵی سوڵتانە هوڕم لە درامای بەناوبانگی تورکی "هەرێمی سوڵتان"، توانی ناوبانگێکی باش لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەدەستبهێنێت.

 پێش سێ ساڵ خۆشەویستی پیاوێکی بازرگانی تورکیا بوو، بەڵام دوای ئەوەی دووگیان بوو، خۆشەویستەکەی وازیلێهێنا، بەڵام مریەم بڕیاریدا منداڵەکەی بێنێتە دنیاوە و بەخێوی بکات، ئێستا خاوەنی کچێکە بە ناوی لارا، دواتر پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ بازرگانێکی دیکەی تورکیا بەست، بەڵام جیابوونەوە.

ئه‌م بابه‌ته 18060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP