پێویستە ژەمە خۆراکیەکانت بەمشێوازەبێت


خەندان لایف-

رێکخستنی سستمی خۆراکیت خاڵی گرنگە، بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت و یەکسانی رابگریت، رەنگە پێتوابێت ئەمە راست نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە خاڵێکی گرنگە و دەبێت رۆژانە کاتەکانی خواردنت رێکبخەیت، بێگومان لەبەر ئەم هۆکارانە:

1-رێکخستنی کاتەکانی خۆراکت رۆژانە، باشترین یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری و پاراستنی هەستی برسێتی بۆ ماوەیەکی زۆر، چونکە ئیدی بەپێی ئەو خۆراکەی خواردووتە وزە بەکاردەبەیت لەو ماوەیەدا و دواتر برسی دەبیت، نەک بەبێ ئەوەی برسی بیت خواردنی زیاد بخۆیت.

2-سستمی خۆراکی دروست یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کرداری هەرس چالاک بێت وباشتر و خێراتر کارەکانی بکات.

3-ئەم شێوازە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەپێی کاتەکانت ئەو وزەیەی لە لەشتدا هەیە بەکاریبەریت، پاش هەرسبوونی ئەو ژەمە دواتر ژەمێکی تر دەخۆیت، تا کۆنەبێتەوە و ببێتە چەوری.

باشترین کاتی نان خواردن چ کاتێکە؟ چۆن رێکیدەخەیت؟

1-گرنگیدان بە ژەمی بەیانی باشترین هەنگاوە بۆ دابەزاندنی کێشیش، چونکە وزەی پێویست دەدات بە لەش بە درێژایی رۆژ.

2-ژەمی نیوەرۆ گرنگە هەموو رۆژێک لە یەک کاتژمێردا بێت، ئەگەر کاتژمێر 1 یان 2 بێت زۆر باشترە، ئەوانەی وەرزشیش دەکەن لەو کاتەدا باشترە نیو کاتژمێر پێش نانی نیوەڕۆ بێت.

3- ژەمی ئێوارە باشترە زوو بێت و نزیک نەبێت لە کاتی نوستن، لایەنی کەم 2-3 کاتژمێر تێپەڕیبێت.

4-گرنگە هەموو چوار کاتژمێر جارێک ژەمێک خواردن بخۆیت، دەکرێت میوە بێت یان سەوزە یان چەرەس، بەپێی خواست بەڵام بڕی کەم کەم، تا کرداری هەرس چالاک بێت.

ئه‌م بابه‌ته 6875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP