هەندێک چالاکی رۆمانسی بۆ ئەنجامدانی لە ڤالانتایندا

خەندان لایف-

کات نزیکدەبێتەوە لە 14ی شوبات کە ناسراو بە رۆژی خۆشەویستی "ڤالانتاین" لە جیهاندا، هەربۆیە ئەو کەسانەی ئاشقن و پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە یان هاوسەرن لەو رۆژەدا پێکەوە کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن و گوڵ دەگۆڕنەوە.

بۆ ئەوەی لە رۆژی خۆشەویستیدا ئاسوودەبیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت، دەتوانیت یەکێک لەم بیرۆکانە جێبەجێ بکەیت و واز لە بیرۆکە کلاسیکیەکان بهێنیت:

1-دووبارەکردنەوەی هەمان شێوازی یەکەم ژووانت لەگەڵیدا، هاوکات وەبیرهێنانەوەی یادگاریەکان.

2-سەماکردن و ئامادەکردنی بەشێکی تایبەت بە سەما لەماڵەوە، بەشێوەیەکی رۆمانسی یان دەکرێت لەسەر ڤیدیۆکانی سەما خۆتان فێربکەن و جلوبەرگی تایبەت بپۆشن.

3-ئامادەکردنی چەند گۆرانیەکی تایبەت و وتنەوەی پێکەوە، یان کێبڕکێی یەکتری.

4-چوون بۆ پێشانگایەکی وێنە یان هەر نمایشکێکی دیکە وەک شانۆیی و سینەما سەربردنی کاتێکی خۆش.

5-گەشتکردن بۆ شوێنێکی تایبەت و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شوێنی نوێ.

6-چوون بۆ چیاکان و سەیرکردنی دیمەنە سروشتیە سەرنجڕاکێشەکان.

7-ئامادەبوونتان پێکەوە لە ئاهەنگێکی میوزیک و گۆرانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ.

8-ئامادەکردنی کەشێکی رۆمانسی لەناو باخچەکەی ماڵەوە و ناشتنی گوڵێکی نوێ پێکەوە.

9-چوونەدەرەوە بۆ سەیران و ئامادەکردنی ژەمێک خواردنی تایبەت.

10-پێکەوە ئامادەکردنی خواردن لەناو چێشتخانە، کێبڕکێ کردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

ئه‌م بابه‌ته 8794 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP