بەوێنە..موعین یادی لەدایکبوونی کچەکەی پیرۆزدەکات


خەندان لایف-

هونەرمەندی بەناوبانگی فارس موعینی ئەسفەهانی، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە وێنەیەک پیرۆزبایی لە کچەکەی دەکات.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام موعینی ئەسفەهانی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچەکەی "ستارە" بڵاوکردەوە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە، هاوکات پیرۆزبایی ئاراستەکرد.

موعین یەکێکە لە ناودارترین گۆرانیبێژەکانی ئێران و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە، بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوی تەواوی (نصرالله معین نجف آبادی) لەدایکبووی ساڵی 1951 ەو خاوەنی 18 ئەلبومە، دانیشتووی ئەمریکایە و دووجار هاوسەرگیری کردووە و دوو کچی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 22452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP