لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  11/2/2019 بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
رەنگە کێبڕکێی نوێ سەرهەڵبدات لەرووی پیشەییەوە و بەپەرۆشەوە زیاتر هەوڵبدەیت، هەمیشە لە پەیوەندی سۆزداریدا پشت بە راستگۆیی ببەستە، بەڵام وشەی بریندارکەر بەکارمەهێنە، هەرگیز لە خۆتەوە بەبێ راوێژی پزیشک هیچ دەرمانێکی ئازارشکێن بەکارمەهێنە.

2-گا 
سەرکەوتنی گەورە لەرووی پیشەییەوە چاوەڕێت دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر هاوپیشەکانت هەیە و رەنگە داوای هاوکاری بکەن، لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت نەرمونیان بیت باشترە، بۆ ئەوەی رووبەرووی کێشە نەبیتەوە، هەموو ئازارێک جێگای مەترسی نییە راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت، رەنگە ماندووبوونی خۆت بێت.

3-دووانە 
هەوڵبدە تووشی گرفت و کێشە نەبیت لەگەڵ هاوپیشەکانت و بایەخ بە ئەرکەکانی خۆت بدە، چونکە بەرپرسیاریەتی تۆ جیاوازە، هەمیشە خۆشەویستی بۆ هاوبەشی ژیانت یان هاوسۆزەکەت دەربڕە، چونکە یەکێکە لە رێگاکانی سەرکەوتنی پەیوەندی سۆزداری، تەندروستیەکی  باشتر دەبێت ئەم ماوەیە.

4-قرژاڵ 
پلانی باش دابنێ بۆ ئەوەی بە رێگایەکی دروست هەنگاوی باش بنێیت لەرووی پیشەییەوە، رەنگە پەیوەندی سۆزداریت رووبەرووی هەندێک کێشە ببێتەوە، بەڵام زوو چارەسەر دەبێت و کاتیە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

5-شێر 
ئەرکێکی زۆرت هەیە و پێویستە بەبێ دڵەڕاوکێ هەوڵبدەیت جێبەجێی بکەیت، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، خۆتبەدووربگرە لەو کەسانەی کە دەیانەوێت پەیوەندی سۆزداریت تێکبدەن، چونکە بەرژەوەندی تۆیان ناوێت، ئاگاداری ئەو هۆکارانە بە کە کاریگەری لەسەر دەروونت هەیە و توڕەت دەکات.

6-فەریک
هەمیشە بە ئاگابە لەو کەسانەی تەنها بەرژەوەندی خۆیان بەلاوەگرنگە، چونکە زیانت پێدەگەیەنن  لەرووی پیشەییەوە، لایەنی سۆزداریت جێگیرە و خۆشەویستەکەت بەشێوەیەکی رۆمانسی سۆز پێدەبەخشێت، بەڵام رۆتین کاریگەری دەبێت ئەگەر وریانەبیت، خۆتبەدووربگرە لە خواردنی چەور.


7-تەرازوو 
ئەرکێکی زۆر لەسەرشانت کۆبووەتەوە و پێویستە بەگوێرەی پلان جێبەجێیان بکەیت، ئەمڕۆ هاوڕێیەکی کۆن دەبینیت و پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت، رەنگە ئەو پەیوەندیە بگۆڕێت بۆ سۆزداری، تووشی ئازاری پشت دەبیت، بەڵام هۆکارەکەی ماندووبوونی زۆرە بەبێ حەوانەوە.

8-دووپشک
لەلایەن بەرپرسانی کارەکەتەوە ستایش دەکرێیت و لەرووی پیشەییەوە هەنگاوی باش دەنێیت، رەنگە پەیوەندی سۆزداری هەندێکجار پێویستی بە قوربانیدان هەبێت، بەڵام ئاساییە و لەپێناو مانەوەی ئەو پەیوەندیە دەبێت، خۆت لە هەموو ئەو خۆراکانە بەدووربگرە کە تەندروستیت تێکدەدات.

9-کەوان
ئەرکێکی زۆرت لەسەرشانە و کەڵەکەبووە، بەڵام دەبێت پێش کۆتایی هەفتە تەواویان بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەشێوەیەکی سارد مامەڵەمەکە، چونکە کاریگەری سلبی دەبێت، خۆتبەدووربگرە لە توڕەیی و کەمێک بحەوێرەوە.
 
10-گیسک
چارەسەری جیاواز هەیە بۆ کێشەکان کە رووبەرووی کارەکەت دەبێتەوە، بەڵام گرنگە بەشێوەیەکی رێکخراو بێت، پێویست بە پەیوەندی سۆزداری هەیە تا هەست بە ئارامی و جێگیری ژیانت بکەیت، تەندروستیت جێگیر دەبێت، ئەگەر سیستمی خۆراکی رێک هەبێت.
 
11-سەتڵ
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی لەرووی پیشەییەوە بەرەوپێش هەنگاو بنێیت، بەرپرسانیشت سەرسام دەبن بە چالاکیەکانت، رەنگە ئەم ماوەیە بەهۆی بۆنەیەکەوە پەیوەندی سۆزداری بێتەژیانتەوە، هەوڵبدە ئاگاداری سیستمی خۆراکی تەندروست بیت.

12-نەهەنگ
ئەم ماوەیە لایەنی پیشەییت قورس دەبێت و کێشەیەکی زۆر رووبەرووت دەبێتەوە، هەرگیز بە بابەتی بێبەهاوە خۆت سەرقاڵمەکە و کێشە لەگەڵ خۆشەویستەکەت دروستمەکە، هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت، راهێنانی وەرزشی گرنگە، لەرووی تەندروستی و دابەزاندنی کێشەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 48028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP