ژالیا سیروان پاش پێنج ساڵ خەونەکەی هاتەدی

خەندان لایف-

شاجوانی پێشووی کوردستان ژالیا سیروان، لەگەڵ گەورە نوسەری کورد بەختیار عەلی دەردەکەوێت.7

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ژالیا سیروان نوێترین وێنەی لەگەڵ بەختیار عەلی بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا واژۆی یەکێک لە کتێبەکانی دەکات و دەڵێت "بڕوام وایە خەونەکان دەبن بە ڕاستی، دوای پێنج ساڵ بە خۆشحاڵیەوە توانیم گەورە نوسەری کورد ببینم، زۆر خۆشحاڵبووم".

ژالیا سیروان خەڵکی شاری سلێمانیە، لە 6ی مانگی ئۆکتۆبەری 2016 لەنێو 11 بەشداربوودا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

ئه‌م بابه‌ته 58563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP