بەبێ ماکیاژ جوانتر دەبیت، ئەگەر ئەم ئامۆژگاریانە لەیادنەکەیت


خه‌ندان لایف-

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ ته‌واوی واز له‌ ماكیاژكردن بهێنیت، جوانیش ده‌ربكه‌ویت ئه‌وا پێویسته‌ په‌یره‌وی ئه‌م رێنماییانه‌ بكه‌یت:

1-خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر  رۆژانه‌ نزیكه‌ی 8-10 په‌رداخ ئاو، چونكه‌ باشترینه‌ رێگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ خاوه‌ن پێستێكی سه‌رنجراكێش، ئه‌گه‌ر بێزاریت له‌ ئاو ده‌توانیت له‌گه‌ڵیدا چای سه‌وز یان هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی تری گه‌رم بخۆیته‌وه‌.

2-پاكکردنه‌وه‌ی روخسار به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك، به‌پێی جۆری پێسته‌كه‌ت بۆ نمونه‌ پێستی چه‌ور زیاتر ده‌شۆرێت له‌ وشك، ئاوی گه‌رم زیانی هه‌یه‌ ئاگاداربه‌، به‌كارهێنانی پێكهاته‌ی پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێستی روخسار.

3-ئه‌گه‌ر پێست چه‌وره‌، دڵنیا به‌ره‌وه‌ له‌و كرێم و شامپۆیانه‌ی بۆ پێستی روخسار به‌كاریده‌هێنێت، تایبه‌ت بێت به‌ پێستی چه‌ور به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

4-به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به‌ پاراستنی بریقه‌ی پێست و ره‌نگه‌كه‌ی، بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به‌ده‌ست مه‌ساژی پێبكه‌ به‌ پێستەكه‌ت و دواتر به‌ لۆكه‌یه‌ك بیسره‌.

5-پاکكردنه‌وه‌ی برۆكانت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، چونكه‌ شێوه‌ی روخسار تێك ده‌دات.

 6-به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان بۆ لێوه‌كانت له‌گه‌ڵ كرێمی ڤازلین یان شەکر و ئاو، چونكه‌ ره‌نگی لێوه‌كانت زۆر سه‌رنجراكێش ده‌كات.

7-به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌ خۆر تا پێست پارێزراو بێت له‌ زیانه‌كانی، به‌تایبه‌تی هاوین و وه‌رزی گه‌رما.

8-به‌كارهێنانی رۆنی گه‌رچه‌ك بۆ برژانگه‌كانت تا هه‌میشه‌ به‌ درێژی و به‌هێز بمێنێته‌وه‌ بەبێ ماكیاژیش.

ئه‌م بابه‌ته 50094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP