هەندێک رێنمایی بۆ ئەو شۆخانەی حەز بە پێڵاوی پاژنە بەرز دەکەن

خەندان لایف-

پێڵاوی بن بەرز جوانیەکی شیک و سەرنجڕاکێش بە خانمان دەبەخشێت و باڵایان بەرزتر دەردەخات و لەهەمانکاتدا هەستێکی ئاسوودە و دڵخۆشکەریان پێدەبەخشێت.

بەڵام ڕەنگە پێڵاوی بەرز زۆر کات گرفت بۆ دروست بکات و ئازاری زۆری پێیەکانت بدات، چونکە جگەلەوەی بەرزە تەسکەوە و قوماشەکەی پێیەکانت دەگوشێت بەتایبەتی لەبەشی پێشەوە پەنجەکانت، بەڵام چۆن خۆت لەو کێشەیە ڕزگاردەکەیت.

لەماڵەوە تەنها ئەم چوار هەنگاوە ئەنجامبدە:

1-کەمێک بۆدرە یان پاودەرێک یان هەر ماددەیەکی تۆز یان شل وەک کرێم بدە لەناو تەواوی پێڵاوەکەت بەتایبەتی بەشی پێشەوە لای پەنجەکان.

2-دواتر بڕێکی زۆر کلێنس بخەرە ناو پێڵاوەکانی و تا ئەو ماددەیە هەڵدەمژێت.

3-واز لە پێڵاوەکە بهێنە کلێنسەکانی تێدا بێت تەواوی شەوێک، بەم شێوەیەش گۆڕانکاری بەسەر قوماشەکەدا دێت.

4-بۆ بەیانی کلێنسەکان دەربهێنە و پێڵاوەکە لەپێ بکە، ئەوکات هەست دەکەیت کە چەندە گۆڕاوە و وەکو پێشتر ئازار نادات.

ئه‌م بابه‌ته 11744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP