کچان بەمشێوازە پیاوی خەونەکانت بەدەستبهێنە

خەندان لایف-

پاش تێپەڕینی ماوەیەک لە پەیوەندی سۆزداری، ڕەنگە پیاوان کەمێک هەستیان سارد بێتەو بەرامبەر خانمان و ئەو پەرۆشیەی پێشتریان نەمێنێت، چونکە هەست دەکات ئەو کەسەی خۆشیدەویست موڵکی خۆیەتی.

چۆن وەک خانمێکی زیرەک یاری بە هەستی خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەت دەکەیت و ئاگر لە دڵی بەردەدەیت زیرەکانە وایلێدەکەیت غیرەت لێبکات؟

شێوەی دەرەوەت زۆر گرنگە و دەبێت بەردەوام گرنگی پێ بدەیت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر خۆشەویستەکەت دروست بکەیت، هەربۆیە گرنگە شێوازی قژ و دەموچاوت هەمیشە بە جوانترین شێوە بڕازێنیتەوە و سەرنجڕاکێشترین جلوبەرگ هەڵبژێریت و بەجوانترین شێوە ڕێکیبخە.

پەلەمەکە هەرگیز لە وەڵامدانەوەی مۆبایل کاتێک پەیوەندیت پێوە دەکات یان پێکەوە دەچنە دەرەوە، چونکە پێویستە بەو شێوەیە هەستێکی گوماناوی پڕ لە خۆشەویستی پێدەبەخشیت، وایلێبکە هەست بە گرنگی تۆ بکات و پرسیار لەو کاتە بکات کە تۆ وەڵام بۆی نەبووە و بۆچی نەچوویتەتە دەرەوە لەگەڵیدا.

کاتێک تەرخان بکە بۆ خۆت و هاوڕێیانت و لەگەڵیان ساتێکی خۆش بەسەربەرە و بیاندوێنە بەجۆرێک هەست بە غیرە بکات و زیاتر گرنگیت پێ بدات.

ئه‌م بابه‌ته 25792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP