خەندان لایف-
هەردوو هونەرمەندی کورد دینا و میرا، بۆ یەکەمینجار پێکەوە کلیپێکی نوێ بەناوی "تکادەکەم" بڵاودەکەنەوە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خەندان لایف ئاوازدانەری ناسراو هەڵکەوت زاهیر وتی "ئەم بەرهەمە هۆنراوەی رەنج سەنگاویە، ئاوازی منە و دابەشکردنی لەلایەن یەحیا مەوجی کاری بۆ کراوە، لە سلێمانی لەلایەن بڕیار فەتاحەوە کاری کلیپی بۆ کراوە".
دینا خەڵکی شاری رانیەیە، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی یەک ئەلبوم و چەند ڤیدیۆکلیپێکە، بڕیارە بەمزووانە کلیپێکی نوێ بە شێوازی ریتمی خێرا بڵاوبکاتەوە.
میرا یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی ئاوازدانەری بەناوبانگی کوردستان "هەڵکەوت زاهیر"، خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی هونەریە، کە هەندێکیان ئاینین.
ئهم بابهته 64534
جار خوێنراوهتهوه