عەزیەکەی مارلین مۆنرۆ بە پارەیەکی خەیاڵی فرۆشرا


خەندان لایف-

لە ئاشکراکردنێکدا یەکێک لە عەزیەکانی مارلین مۆنرۆ، بە بڕی 150 هەزار دۆلار فرۆشرا.

هەندێکجار کەلوپەلە بەکارهێنراوەکانی کەسایەتیەکی ناسراو کە مردووە، دەبێتە جێگایەکی پڕ بایەخ  و لە جیهاندا نرخێکی زۆر دەکات، لە سالی 1954 مارلین مۆنرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە عەزیەکەوە رایگەیاند کە لە هاوسەرەکەی جیابووتەوە، لە ئێستادا ئەو عەزیە لە ئاشکراکردنێکدا بە بڕی 150 هەزار دۆلار فرۆشرا.

مارلین مۆنرو ناوی تەواوی "نۆرما جین مۆرتینسن"ە لە ساڵی 1926 لە لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا  لەدایکبووە،  ئەکتەر و گۆرانیبێژ نمایشکار و کەسایەتیەکی دیاری سەدەی بیستەمە، کە بە جوانی و سەرنجڕاکێشی ناسرابوو، لە ساڵی 1960 خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی وەک باشترین ئەکتەری ژن وەرگرت.

سەرەڕای سەرکەوتنی لە کار و پیشەکەیدا، بەڵام لە ژیانی تایبەتی خۆیدا شکستی هێنا، چونکە لە کۆتاییەکانی ژیانیدا تووشی خەم و بێزایەکی زۆربوو، هاوکات ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بووبوو، لە ساڵی 1962 بەشێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایکرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 9182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP