چ کاتێک برنج دەبێتە هۆی ژەهراویبون؟

خەندان لایف-

برنج، ئەو خواردنە خۆشەی کە رۆژانە سفرە و خوانەکان دەڕازێنێتەوە هەندێک جار وەک بەکتریایەکی زیانبەخش دەبێتەهۆی ژەهراویبون.

بەپێی هەواڵێکی ساینس فۆکەس، هەندێکجار بەکتریای نوستو لەناو دەنکە برنجەکاندا خۆیان مەڵاسدەدەن و برنجەکە دەکەنە هۆکارێک بۆ ژەهراویبون.

لەهەواڵەکەدا هاتوە، بەكتریا نوستوەکان كە ناویان "بەسیڵیوس سیریوس" ناودەبرێن، هەندێکجار بە نهێنی لەناو دەنكە برنجە باش نەکوڵاوەکاندا دەمێننەوە و دەبنەهۆی ژەهراویبون.

توێژینەوەکە ئەوەشی سەلماندوە، ئەو بەكتریایانە لەناو كێڵگەی برنجەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو دەنكە برنجەكان و میكرۆبەكانیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەمێننەوە.

ئەوەی مەترسیدارە هەندێکجار بەکتریاکان لە دوای كوڵاندنی برنجەكەش دەمێننەوە و لەکاتی هەڵگرتنیان لە شوێنی شێدار و لە پلەی گەرمی گونجاو بۆ بەكتریاكان لە خەو هەڵدەستن و ئەو ژەهرە بەرهەمدەهێنن، كە دەبێتە هۆی سكچون و ڕشانەوە.

بۆ خۆپاراستن لەم مەترسییە، پێویستە برنج راستەوخۆ پاش  لێنانی بخورێت، یان لەکاتی هێشتنەوەی بۆ ژەمی داهاتو، پێویستە بە خێرایی سارد بكرێتەوە و بخرێتە ناو بەفرگرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 84727 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP