بەوێنە.. هەموو جیهان دەیانناسێت

خەندان لایف-

ڕەنگە کەسانێک هەبن بەڕەگەز خەڵکی یەک وڵات بن، بەڵام هەموو جیهان بیانناسێت و لەهەموو جیهانەوە هەواداریان هەبێت.

قورسە بتوانیت خەڵکی  وڵاتانی بیانی بیت و کاریگەریەکی گەورەت لەسەر هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵات هەبێت، بەڵام مەحاڵ نییە ئەگەر هەوڵبدەیت.

 
ئەو پێنج کەسایەتیە بیانیەی لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری گەورەیان هەیە کێن:

ئۆپرا وینفرێی
ئۆپرا تەنها پێشکەشکارێکی پڕۆگرامی تەلەفیزۆنی نییە، بەڵکو یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە کاریگەری لەسەر هەموو خەڵکی جیهان و هەیە و ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەی 10 ساڵ زیاترە سەیری پڕۆگرام و بەرنامەکانی دەکەن، چونکە توانی بەهەوڵ ماندووبوونی خۆی دڵی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە لەڕێگای تەوەرە کۆمەڵایەتی و ئامۆژگاریەکانیەوە، لەکاتێکدا کە سەرەتای کاری ڕاگەیاندن پێی وترا هەرگیز تۆ بۆ کاری پێشکەشکاری گونجاونیت.

دکتۆر فیل پزیشکی پسپۆڕ لە بواری دەروونی ساڵانێکی دورودرێژە لەڕێگای پڕۆگرامە تەلەفیزۆنیەکانیەوە رێنمایی خەڵکی دەکات دەربارەی ژیان و سوودێكی زۆری هەبووە لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە.

ئێنجلینا جولی
ئەم خاتوونە یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی هۆلیود و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە وەک ئەکتەر و جوانیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە، جگە لەوەی خانـمێکی خێرخوازە و توانیویەتی بە کارە مرۆڤایەتیەکانی یارمەتی بەشێکی زۆری خەڵکی وڵاتە هەژارەکان و ئاوارەکانی دوای جەنگ بدات لەهەموو جیهان، هەر ئەمەش بۆتە هۆی کە لەتەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بناسرێت.

بێن ئێفلیک
ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی بێن بەهۆی ئەوەی هەمیشە کەسێک بووە پشتیوانی لە موسڵمانان کردووە و دژی کوشتار وەستاوە توانیویەتی لەتەواوی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بناسێنیت و هەوادارێکی زۆری هەیە.

محەمەد کلای
زۆرانبازی ئەمریکی محەمەد یەکێکە لەو کەسایەتیانەی لە جیهاندا هەوادارێکی زۆری هەبووە، چونکە جگەلەوەی لەبوارەکەی خۆیدا ناسراو بووە لەهەمانکادا پشتیوانی لە موسڵمانان کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگی زۆری پێ بدرێت، هەرچەندە لە ئێستادا لە ژیاندا نەماوە.

ئه‌م بابه‌ته 19142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP