کچە کوردێک کلیپێک بە زمانی ئیسپانی و کوردی بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

گۆرانیبێژ ساندرا ئەلێساندرا یەکەم کلیپی بەناوی " chaco" بە هەردوو زمانی ئیسپانی و کوردی بڵاودەکاتەوە.

بەڕێوبەری کارە هونەریەکانی (رەوەند جەواد) تایبەت بە خەندان لایف وتی "ماوەی هەفتەیەکە سەرقاڵی یەکەم کاری ساندراین، کە بە زمانی ئیسپانی و کوردی تۆماریکردووە و بەبۆنەی نزیکبوونەوەی رۆژی خۆشەویستیەوە بڵاویدەکاتەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی کاری دووەمیەتی بە جیاوازتر.

ئەم کلیپە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا کاری کلیپی بۆ کراوە، ئاوازی وەرگیراوە و کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن رێناس کورداخەوە بۆ کراوە.

ساندرا ئەلێساندرا خەڵکی شاری سلێمانیە و دانیشتووی دەرەوەی کوردستانە، پێی وایە هونەر ئازادە و لە رێگای زمانەوە دەتوانین کەلتوری یەکدی بناسێنین.


ئه‌م بابه‌ته 24291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP