زیانەکانی خەتەنەکردنی کچان


خەندان لایف-

خەتەنەکردنی کچان، یەکێکە لە دیاردە خراپەکانی کۆمەڵگای دواکەوتوو، بەجۆرێک لە توندوتیژی ناودەبرێت کە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە، هەربۆیە لە جیهاندا 6ی مانگی شوبات بە رۆژی رووبەرووبوونەوەی خەتەکردنی کچان ناسێندراوە.

خەتەنە، پێکهاتووە لە توێکردنی ئەندامی زاوزێی مێینە لە بەشی دەرەوە ئەمەش پلەی هەیە لەپلەیەکدا تەنها بەشی دەرەوەى لادەبات، لەپلەی دووەم و سێیەمدا زیاتر لە گۆشتەکەى دەرەوە لادەبرێت و دەبێتە مەترسی بۆسەر ژیانی ئەو کچە.

 زیانەکانی خەتەنەکردنی کچان چییە؟

1-رەنگە راستەوخۆ ببێتەهۆی خوێن بەربوون، هەندێکجار مردن، ئەگەر خوێنەکەی رانەگیرێت زوو.

2-هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ و دروستبوونی بەکتریا، بێگومان ئەگەر ئەمەش چارەسەر نەکرێت زیانی گەورەی بۆ ناوەوەی لەشی دەبێت.

3-لە داهاتوودا لە کاتی سوڕی مانگانە، ئازارێکی زۆر دروستدەکات و ئەندامی زاوزێی زۆر هەودەکات.

4-لایەنی سێکسی لاوازدەکات، ئەمەش زیان بە پەیوەندی هاوسەرگیری دەگەیەنێت.

5-ئەگەری هەیە ئەو خانمە لە داهاتوودا منداڵی نەبێت، یاخود لەکاتی منداڵبووندا کێشەی بۆ دروست بێت، چونکە ئەندامی زاوزێ بچوکدەبێتەوە.


6-بەهۆی منداڵی کچەکەوە، هەندێکجار ئەو ئازارە زۆرەی لە ئەنجامی ئەو بڕینە بۆی دروستدەبێت، دەبێتەهۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و بورانەوەی یان مردنی.
7-هەندێکجار کێشە بۆ کاتی میزکردن دروست دەکات، چونکە رەنگە ئازاری هەبێت، یان گران میزبکات.

8-بەگوێرەی توێژینەوەکان ئەو کچانەی خەتەنە دەکرێن، زۆرتر تووشی دڵەڕاوکێ دەبن لەرووی دەروونییەوە، لە کاتی خەویشدا ئارەقێک زۆر دەکەنەوە و بەخەبەر دێن.

ئه‌م بابه‌ته 16468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP