بەوێنە.. نیان عەبدوڵا باس لە رۆژە سەختەکانی دەکات

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی ناسراو نیان عەبدوڵا، لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەدا باس لە رۆژە سەختەکانی دەکات.

ئەمڕۆ رێکەوتی 4ی مانگی کانونی دووەم، رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە، هەربەو هۆیەوە لە ئینستاگرام نیان عەبدوڵا وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە سێ ساڵ پێش ئێستا تۆماریکردووە و دەڵێت "بەهیوام هەموو لایەك دوربن لەم نەخۆشیە كوشندەیە، ئەم وێنەیە سێ ساڵ لەمەوپێش، رێک ئەمڕۆ بوو كاتی وەرگرتنی كیمیاویەكەمە ناخۆشترین كاتو ساتەكانی ژیانبوو".

نیان عەبدوڵا لەدایکبووی شاری سلێمانییە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات، بەڵام بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بۆ ماوەیەک دوورکەوتەوە، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.

ئه‌م بابه‌ته 31049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP