ئەو خواردن و خواردنەوانەی گورچیلە خاوێن دەکاتەوە


خەندان لایف-

گورچیلە، یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ، لەماوەی 24 کاتژمێردا 225 لیتر خوێن دەپاڵێوێت، هەربۆیە پێویستی بە پاراستن هەیە و دەبێت بایەخ بەو خواردنانە بدرێت کە دەبێتەهۆی خاوێنکردنەوە و چالاککردنی گورچیلە.

ئەو خواردنانەی گورچیلە خاوێن دەکاتەوە چین؟

1-گەڵا سەوزەکان، وەک سپێناخ یان کەرەوز، چونکە پەستانی سەر گورچیلەکان کەمدەکاتەوە.

2-سێو، دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و لە ژەهراویبوون دەیپارێزێت.

3-شەربەتی لیمۆ، رێگا لە دروستبوونی بەرد دەگرێت.

4-زەردەچەوە، رێگا لە هەوکردن و دروستبوونی بەرد دەگرێت.

5-سیر، بۆ گورچیلەکان بەسوودە و پەستانی کەمدەکاتەوە.

6-زەنجەبیل، کاریگەری لەسەر پاراستنی گورچیلە هەیە لە هەوکردن.

7-زەیتی زەیتون، بەهەمانشێوە گورچیلەکان لە بەرد دەپارێزێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 54691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP