لەدوای خواردنی چەور پێویستە ئەم ئامۆژگاریانە پەیڕەوبکەیت


خەندان لایف-

ئاشکرایە کە خواردنی چەور زیان بە جەستە دەگەیەنێت لەرووی تەندروستییەوە، لەهەمانکاتدا کێشت زیاددەکات، چونکە هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری، بەڵام بۆ ئەوەی زیانەکانی کەمبکەیتەوە پێویستە ئەم ئامۆژگاریانە پەیڕەوبکەیت.

1-خواردنی شۆڤان، سوودێکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە و یاریدەی کرداری هەرس دەدات و لە چەوری زیاد جەستە رزگاردەکات.

2-چای سەوز، باشترە هەفتانە دووجار بیخۆیت بۆ توانەوەی چەوری لەش، بەڵام زۆر خواردنی هۆکارە بۆ پوکانەوەی ئێسک.

3-پێویستە لە رۆژێکدا دووجار شۆربا بخۆیت، چونکە یاریدەی چالاککردنی گەدە و کرداری هەرس دەدات، لەهەمانکاتدا یاریدەی توانەوەی چەوری دەدات.

4-هەوڵبدە هەرگیز ژەمی بەیانیان لە یادمەکە، چونکە سەرچاوەیە بۆ بەخشینی توانا و وزە بە لەش، لەهەمانکاتدا هۆکارە بۆ کردنەوەی دەرەوەی چەوری لەش و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن بۆ چەوری و شەکر و خواردنە خراپەکان.

5-راهێنانە وەرزشیەکان فەرامۆش مەکە، لایەنی کەم رۆژانە 30 خولەک بەپێ بڕۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 25418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP