زوو هەستە لەخەو، بۆ ئەوەی دەروونت ئارام بێت


خەندان لایف-

رەنگە هەستان لە خەو بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموومان بێزارکەر بێت، بەڵام زانست بە پێچەوانەوە بە باشترین رەفتار باسیدەکات، چونکە هۆکارە بۆ تەندروستیەکی باش لەرووی جەستەیی و دەروونیەوە.

پێشتر لەرووی تەندروستیەوە گوێبستی سوودەکانی زوو لە خەو هەستانی بەیانیان بووین بۆ جەستە، لە نوێترین توێژینەوەی زانستیشدا دەرکەوتووە کە زوو لە خەو هەستان کاریگەری ئیجابی بۆ دەروون هەیە و دووریدەخاتەوە لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بە رێژەی 35%.

توێژینەوەکە لە زانکۆی بەریتانیا ئەنجامدراوە، لەو نێوەندەدا پەیوەندی نێوان کاتی خەو و خەمۆکی لێکدراوەتەوە، پسپۆڕان بۆیان دەرکەوت، کە کەم خەوی یاخود درەنگ لە خەو هەستانی بەیانیان کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروون هەیە و تووشی خەمۆکی و بێزاری دەکات.

هەربۆیە هۆشداری دەدرێت لەوەی پێویستە شەوانە هەر تاکێک کاتی خەوی رێکبخات،  ماوەی تەواو بخەوێت، بەیانیانیش زوو لە کاتی خۆیدا هەستێت، چونکە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی لەش و دەروون هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP