لەپێناو پاراستنی تەندروستیت، رۆژانە 30 خولەک ئەم کارە ئەنجامبدە


خەندان لایف-

ئەگەر دەتەوێت تا کۆتایی تەمەنت خۆت خزمەتی خۆت بکەیت، بێگومان پێویستە پارێزگاری لە تەندروستی جەستەت بکەیت، لە رێگای سیستمی خۆراکی تەندروست و راهێنانی وەرزشیەوە.

رەنگە هەندێک کەس کاتی وەرزشیان هێندە نەبێت، بەڵام دەتوانن رۆژانە 30 خولەک بە پێ بڕۆن، چونکە ئەو کەسانەی هیچ جوڵەیان نییە، تەندروستیان باش نییە.

ئەگەر رۆژانە 30 خولەک بڕۆیت بە پێ چی دەبێت؟

1-پێیەکانت بەتایبەت ماسولکەکانت و ئێسک بەهێزدەبێت، هەربۆیە لە پیریدا تووشی پوکانەوە نابێت.

2-رێژەی دەردانی  ئەندرۆفین لە لەشتدا زیاددەبێت، ئەمەش هۆکارە بۆ هێوربوونەوەی دەروون و نەمانی توڕەیی.

3-ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەبێتەوە.

4-رێگا لە کۆبوونەوەی چەوری دەگریت لە لەشتدا، بەتایبەت ئەگەر خێرا بڕۆیت یان راکردن ئەنجامبدەیت.

5-هاوسەنگی وەستانی جەستەت رێکدەکاتەوە، بەتایبەت لەکاتی رۆیشتن و بە پێ وەستاندا، بۆ نمونە رێکبوونەوەی پشت.

6-ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیە باوەکانی وەرزی سەرما وەک ئەنفلۆنزا کەمدەبێتەوە.

7-تەواوی ماسولکەکانی جەستەت بەتایبەت حەوز و ران و سک بەهێزدەکات.

ئه‌م بابه‌ته 25806 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP