بۆچی هەندێکجار توانای کارکردنت نامێنێت؟

خەندان لایف-

بەشێک لە مرۆڤەکان زۆر کات لۆمەی خۆیان دەکەن لەوەی بێ توانان و وزەیان نییە، وەک پێویست بجوڵێن یان کاربکەن و بەردەوام یان هەندێک کات تەمبەڵی دەنوێنن، یاخود کە بۆ ماوەیەکی کەم کاردەکەن دواتر دەڵێن "من مردم، زۆر ماندووبووم".

بێگومان ئەگەر کەسێک نەخۆشیەکی دیاریکراوی نەبێت، هەرگیز بێ توانا نییە، بەڵکو رەفتارە هەڵەکانی خۆی تەمبەڵی دەکات.

ئەو رەفتارانەی دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی توانا و وزەی جەستە چین؟

1-کەم خەوی، راستەوخۆ کاریگەری دەخاتەسەر جەستە و دەروونت، تەواو شەکەت و ماندووت دەکات.

2-زۆر خواردنی ژەمە خێراکان و چەوری و شەکر.

3-کەمی خواردنەوەی ئاو بە رێژەی پێویست.

4-دابەزینی ڤیتامین بی لە جەستەدا، کە لە رێگای پزیشک و پشکنینەوە دەردەکەوێت.

5-کەمی رێکردن و فەرامۆشکردنی وەرزش، چونکە ناتوانێت هەنگاوێک بە پێ بڕوات، هەموو جوڵەیەکی ئۆتۆمبیلە.

6-هەوکردنی ئەندامێکی جەستە، یان ناچالاکی بەرگری ئەنسۆلینی جەستە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP