لەپێناو پاراستنی مێشکت شوکوڵاتە بخۆ


خەندان لایف- ناوازە
 

هەندێکجار ئەو خواردنانەی لای ئێمە پەسەندە و بەردەوام دەیخۆین، گرنگی بە لایەنی سوودە تەندروستییەکانی نادەین، یەکێک لەو خواردنە باوانەش کە خواستی لەسەرە شوکوڵاتەیە.

شوکوڵاتە کاریگەرییەکانی لەسەر مێشک چییە؟

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی دەیلی مەیلی بەریتانیا، زۆر کەس لەدوای خواردنی شوکوڵاتە هەست بە تاوان دەکەن، چونکە ترسیان لە زیادبوونی کێشیان هەیە، بەڵام ئەمە تەنها پێوەرنییە، چونکە هەموو خواردنێک لایەنی ئیجابی و سلبی هەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لایەنی کەم خواردنی یەکجار شوکوڵاتە لە هەفتەیەکدا، راستەوخۆ سوودێکی زۆری بۆ مێشک هەیە.


شوکوڵاتە سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشی خەڵەفان، کە بەهۆی تەمەنەوە دروستدەبێت، چونکە ماددەیەکی تێدایە بەناوی "ڤلاڤاندوڵز"، بێگومان ئەم ماددەیەش لە شوکوڵاتەی رەنگ تۆخدا واتە تاڵدا زیاترە بەبەراود بە شوکوڵاتەی شیر و شەکر.

ئەم پێکهاتەیە دژەئۆکسانە و کاریگەری لە نوێکردنەوەی خانەکانی مێشک هەیە، جگەلەوەی لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ و زەهایمەریش مرۆڤ دەپارێزێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 5421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP