ئامادەکردنی مەعکەرۆنی بە سۆسی لیمۆ


خەندان لایف-

بۆ ئەوەی چێژێکی زیاتر ببەخشیت بە مەعکەرۆنیەکەت، بە سۆسی لیمۆ ئامادەیبکە.

پێداویستیەکان:
کیسێک مەعکەرۆنی لەو جۆرەی ئارەزووی دەکەیت
6 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ
3 کەوچکی گەورە سیری هاڕڕاو
¼ کوپ مەعدەنوس
¼ کوپ زەیتی زەیتون
½ کوپ پەنیری بارمیزانی هاڕڕاو
4 کەوچکی بچوک شۆربای مریشک یان ئاوەکەی
½ کەوچکی بچوک بیبەری ڕەش

هەنگاوەکانی دروستکردنی:
مەعکەرۆنیەکە بخەرە دەفرێک ئاوەوە و نوقمی بکە و بیخەرە سەر ئاگر، دواتر کە نەرم بۆوە جیای بکەرەوە لە ئاوەکە.

زەیتی زەیتون بکەرە تاوەیەکەوە بیخەرە سەر ئاگر و سیرەکەی تێبکە تا سور دەبێتەوە.

ئاوی لیمۆ و شۆربای مریشکەکە و بیبەرە رەشەکەی تێبکە تا تەواو ئامادە دەبێت و وەک سۆسی لیدیت، پاشان پەنیرەکەی تێبکە لەگەڵ مەعدەنوسەکە و بیکە بەسەر مەعکەرۆنیکە و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 4934 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP