ئامادەکردنی مرەبای توێکڵی پرتەقاڵ بۆ تووشبووانی شەکرە

خەندان لایف- ناوازە

دروست ردنی مرەبا لە توێکلی پرتەقاڵ لە چێشخاتەکەتدا کارێکی گران نییە، ئەگەر بە وردی رێنماییەکان جێبەجێبکەیت، جگەلەوەی تامێکی خۆشی هەیە، لەهەمانکاتدا بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە بەسوودە، بەمەرجێک شەکری تایبەت بە نەخۆشی شەکرە بەکاربهێندرێت کە (کالستیڤیا) ناسراوە.

پێداویستییەکان بۆ ئامادەکردنی مرەبای پرتەقاڵ چییە؟ 

چوار پرتەقاڵی گەورە و پێگەیشتوو
یەک لیمۆی ترشی بچوک
چوار کەوچکی گەورە شەکری کالستیڤیا


دوو کوپ ئاو 
رێژەیەکی کەم جیلاتینی رۆشن
¼ کوپ ئاوی گەرم

چۆنێتی ئامادەکردنی:
پرتەقاڵەکە قاش قاش بکە بۆ چوار بەش، توێکڵەکەی لێبکەرەوە بە جیا دایبنێ، بەڵام بە درێژی بەشی بکە، چینە تەنکە سپیەکەی پرتەقاڵەکە لێبکەرەوە و فڕێی بدە.

لیمۆکەش بەهەمانشێوە قاش بکە، توێکڵەکەی بەجیا لەگەڵ توێکڵی پرتەقاڵەکە دابنێ، بەڵام بچوکتری بکەرەوە.

توێکڵەکان بخەرەسەر لەگەڵ دوو کوپ ئاوەکە تێکەڵاوبکە، بیخەرەسەر ئاگر تا دەکوڵێت.

جیلاتین و ئاوە گەرمەکە لەگەڵ ئاوێتەی یەکەم تێکەڵاویبکە، شەکرە تایبەتەکەی تێبکە، پرتەقاڵەکان و لیمۆکە بهێنە، بە پارچەی بچوک بچوک تێیبکە، بۆ ماوەی 30 خولەک بیخەرە سەر ئاگر، بێگومان لە کۆتایدا دەتوانیت ئەگەر قاشەکان گەورە بوو، دەریبهێنیت، چونکە تامەکەی دەداتەوە.

پاشان بیخەرە ساردکەرەوە دوای دوو رۆژ بیخۆ، دەکرێت لە کەشوهەوای ئاسایشدا بێت.




ئه‌م بابه‌ته 7778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP