کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی کەڵەشاخ

خەندان لایف- ناوازە
 
کەڵەشاخ، جۆرێکە لە چارەسەرە پزیشکیە چینیەکان، بەڵام تا ئێستا لەرووی زانستییەوە ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکان بەتەواوی نەسەلمێندراوە، هەندێک دەڵێن زیانی هەیە، توێژینەوەکانیش لەسەری بەردەوامە .

چۆنێتی ئەنجامدانی:
لە کۆمەڵە شوشەیەکەی ناو بەتاڵ لە شێوەی کوپ پێکهاتووە، سەرەتا روی پێستەکە خاوێندەکرێتەوە دواتر دیاریکردنی ناوچەکان، پاشان بریندارکردنی شوێنی دیاریکراو بەدەرزی تا خوێنی لێدێتەدەرەوە، لە دوای ئەوە قۆناغە کوپە شوشەکان بە گەرمی لەسەر پێست دادەنرێت، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی هەڵمژینی خوێنە پیسەکانی لەش، لەرێگەی قەتیسکردنی هەواکەوە، چونکە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی پێست بۆ مەودای ناو کوپەکە، پاشان خوینە زیادە و پیسەکەی لەش دێتەدەرەوە  لەدوایدا سەر پێستەکە رەنگی سور دەبێت  بەهۆی ئەو فشارەوە.

سودەکانی کەڵەشاخ :
یارمەتی چالاککردنی سوری خوێن دەدات .

پاککردنەوەی خوێن لە ژەهراویبوون، ئاسانکردنی هاتوچۆی خوێن.

سودی هەیە لە چارەسەری چەند نەخۆشیەک وەک (نەخۆشی دڵ  و بەرزی پەستانی خوێن و رەقبون و گرژبونی دەمارەکان ).

چارەسەری هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشی رۆماتیزمە و سەرئێشە.

بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان.

چارەسەری نەخۆشی دەوالی و نەخۆشیەکانی کرداری هەرس.

پێویستە ئەنجامدانی ئەو کارە لەلایەن کەسانی شارەزا و پسۆرەوە بکرێت، بەڵام دەبیتە هۆی دەرکەوتنی شوێنەواری برین وەهەست کردن بە ئازار، هاوکات سوتاندنەوەی پێست.

لەهەندێک کاتی کەمدا ئەگەر کەرەستەکان کە بەکاردەهیندرێن خاوێن نەبن، دەبێتەهۆی ژەهراوی بوون، بەپێی هەندێک لە لێکۆلینەوەکان کەڵەشاخ دەوری دەبێت لە چارەسەری ئازاری نەخۆشیە ریشالیەکان .

 

زیانەکانی کەڵەشاخ:
بەپێی زانیارییەکان کەڵەشاج زیانێکی زۆر مەترسیداری نییە، جگە لە هەوکردنی پێست و سوتاندنەوە، بەڵام بۆ خانمانی دووگیان و شیردەر، یان کاتی سوڕی مانگانە زیانی هەیە، لە هەمانکاتدا تووشبووانی شێرپەنجە یاخود ئەو کەسانەی تووشی شکانی ئێسک و کرژبوونی ماسولکەکان بوون، نابێت کەڵەشاخ بکەن.

پسپۆڕان هۆشداریش دەدەن لە بەکارهێنانی کەڵەشاخ لە نزیک خوێنبەرەکان، چونکە دەبێتەهۆی جەڵتە.

 

ئه‌م بابه‌ته 19082 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP