خەندان لایف-
ئامێری هەناسەدان، بەشێکی گرنگە لە چالاکیەکانی جەستە و پێویستە پارێزگاری لێبکەیت، بۆ ئەوەی سییەکانت تووشی نەخۆشی نەبێت و تا کۆتایی تەمەن بەشێوەیەکی باش بتوانیت بە تەندروستی هەناسەبدەیت.
چۆن ئامێری هەناسەدانت دەپارێزیت؟
1-بەردەوام هەوڵبدە هەوای ماڵەکەت ئاڵوگۆڕبکە، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، چونکە بەردەوام گەرمی کاردەکات و دەرگاکان داخراون، بۆ ئەوەی هەمیشە هەوایەکی خاوێن هەڵمژیت.
2-گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە، کە ئەمە بەشێکی سەرەکی ژیانە.
3-دووربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان.
4-راهێنانی وەرزشی بکە.
5-کاتێک خۆڵدەبارێت و کەشوهەوا پاک نییە، یان سەردانی شوێنێکی ناخاوێن دەکەیت وەک کارگەیەک، کەمامە بەکاربهێنە.
6-رۆژانە بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە، بۆ پاراستنی سییەکانت.
ئهم بابهته 9912
جار خوێنراوهتهوه